بەهۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا زیاتر لە 20 کەس دەستگیر کران

سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکان لەگەڕەکی مەنسووری بەغدا، 23 کەسیان دەستگیر کرد کە هەوڵیان دەدا بەربەستی ئەمنی ببەزێنن و هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی سووریا.

سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆی گوت: هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا کە سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقە، هێزیان بۆ باڵیۆزخانەی سووریا ناردووە تاوەکوو لەو خۆپیشاندەرانە بیپارێزن. 

ئاماژەی بەوەش کرد، 23 کەسیان دەستگیر کردووە، کە هەوڵی بەزاندنی بەربەستە ئەمنییەکانیان دەدا و دەیانویست هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی سووریا، دواتر تۆمەتباران ڕادەستی بنکەی پۆلیسی مەنسوور کران."

شەوی ڕابردوو لە گەرەکی مەنسووری بەغدا لە نزیک باڵیۆزخانەی سووریا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندانەکە لە دژی کوشتنی عەلەویەکانی سووریا بوو، لە لایەن هێزەکانی سووریاوە.   

 
 
 
Fly Erbil Advertisment