هێزەکانی پاکستان 155 بارمتەیان ئازاد کرد و دەیان چەکداریشیان کوشت

دوێنێ سێشەممە، گرووپی جوداخوازەکانی بلوچستان هێرشیان کردە سەر شەمدەفەرێک و 450 سەرنیشینیان بەبارمتە گرت، لەوبارەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا  155 کەس ئازاد کراون زیاتر لە 25 چەکداریش کوژراون.

چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی پاکستانی ڕایگەیاند، هێزەکانی پاکستان لەکۆی 450 سەرنیشینی ناو شەمەندەفەرەکە، کە لەلایەن جوداخوازەکانی بلوچستان بەبارمتە گیرابوون، لانی کەم 155 سەرنیشینیان ئازاد کراون. هەروەها 27 چەکداری جوداخوازەکانیش کوژراون.

ئاماژەی بەوەش دا، هێزەکانی پاکستان زیاتر لە 20 کاتژمێرە هەوڵی ئازاد کردنی بارمتەکان و کۆنترۆڵکردنەوەی شەمەندەفەرەکە و تەواوی ناوچەکە دەدەن، کە 'سوپای تەحریر بلوچستان' کە گروپێکی جوداخوازن، دەستیان بەسەردا گرتووە. هەورەها ئەو گرووپە هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەری 'جەعفەر ئێکسپرێس'ـی تەقاندووەتەوە تاوەکوو ناچاری بکات بوەستێت. 

 

 
Fly Erbil Advertisment