وەزیری بەرگریی ئێران: سیاسەتی ئەمەریکا نیازێکی داگیرکارانەیە

عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: واشنتۆن تۆمەتی بێبنەما دەخاتە پاڵ وڵاتەکەمان و سیاسەتی ئەمەریکا نیازێکی داگیرکارانەیە.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: واشنتۆن تۆمەتی بێبنەما دەخاتە پاڵ وڵاتەکەمان و تەنگەژەی جیاوازی لە جیهان دروست کردووە، سیاسەتی ئەمەریکا نیازێکی داگیرکارانەیە.
وەزیری بەرگریی ئێران، ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی قوربانی تیرۆرە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، ڕایگەیاند: نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکامان بەدەست گەیشتووە و ئەمەریکا هەڕەشەی سەربازی دەکات.
خامنەیی ئەمەشی گوتبوو: دەتوانین وەڵامی هەڕەشەکان بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین.

 
Fly Erbil Advertisment