باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له كورد ده‌كات

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه پیرۆزبایی له كورد له‌و وڵاته ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی ئاشتی و پێشكه‌وتن.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕایگه‌یاند، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایی له كوردی سووریا ده‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌روه‌كوو چۆن كاوه ئاگری نه‌ورۆزی هه‌ڵكرد و ڕۆژێكی نوێی ڕاگه‌یاند، هیواخوازیشن ساڵی نوێ پڕ بێت له ڕووناكی و دره‌وشانه‌وه و ئومێد و به‌هار.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا هیوای خواسته ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی ئاشتی، ته‌ندروستی و پێشكه‌وتن.
