محەمەد سەڵاح مووچەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت

محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول
محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول

محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، ساڵانە مووچەیەکی خەیاڵی لە یانەکەی وەردەگرێت، بەڵام لە نێو یاریزانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی '' پرێمەرلیگ '' لە پلەی سێیەمی خاوەنی زۆرترین مووچە دێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرای کردووە، هێرشبەرە موسوڵمانەکەی رێدز ساڵانە 21.6 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت، هەروەها مووچەی مانگانەشی 1.8 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها مووچەی هەفتانەی ئەو یاریزانە مسڕییە نزیکەی 415.000 هەزار یۆرۆیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە کیڤن دێ برۆین ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی، لە پلەی دووەم خاوەن زۆرترین مووچە دێت، ئەو یاریزانە ساڵانە 24.72 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەیەکی و مووچەی مانگانەشی 2.06 ملیۆن یۆرۆیە و هەروەها هەفتانەش 385.000 یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت.

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری لاوی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی، خاوەنی زۆرترین مووچەیە و ئەو یاریزانە ساڵانە نزیکەی 30.84 ملیۆن یۆرۆ و مانگانە نزیکەی 2.57 ملیۆن یۆرۆ و هەروەها هەفتانە 593 هەزار پاوەند لە یانەکەی وەردەگرێت.

 
Fly Erbil Advertisment