ئەمڕۆ زیاتر لە 190 خێزانی چەکدارانی داعش لەکەمپی هۆل دەگەڕێندرێنەوە عێراق

شەممە، 29ـی ئاداری 2025، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان، کاروانێکی دیکەی خێزانە عێراقییەکان چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلی سووریا دەگەڕێنەوە عێراق.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی سووریا "ئامادەکارییە لۆجیستییەکان بۆ گواستنەوەی دەیان خێزانی عێراقی لەگەڵ حکوومەتی بەغدا تەواو کراوە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەگواستنەوەیان بەسەلامەتی."
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، "190 خێزان کە ژمارەیان زیاتر لە 700 کەسە، ئەمڕۆ شەممە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان کە لەسەری ڕێککەوتوون، کەمپی هۆل بەرەو عێراق بەجێدەهێڵن."
ئاماژەیان بەوەداوە، ڕۆژی هەینی، زیاتر لە 15 پاسی عێراقی لە ڕێگەی دەروازەی وەلید لە یەعروبیە هاتوونەتە پارێزگای حەسەکە، بەمەش گواستنەوەی ئەو خێزانە عێراقیانە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی ئەمنی توند دەگوازرێنەوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە حەوتەم کاروانی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکانە لەکەمپی هۆل، هەروەها کاروانی 24مە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکوومەتی عێراق.