45 تۆن ماددەی خۆراکی بەسەرچوو لە سنووری ڕانیە دەستی بەسەرداگیراوە

کارزان سلێمان، سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیە ئاماری چالاکییەکانیانی لە مانگی ڕەمەزاندا خستە ڕوو، ڕایگەیاند: 47 شوێن پسوولەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 420 شوێنیشیان ئاگەدارکراونەتەوە.
سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیە ئاماژەی بەوە کرد، 33 شوێنیشی بازرگانیان داخستووە ، ڕایگەیاند: زیاتر لە 45 تۆن ماددەی خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها سەرجەم ئەو یارییە ئاگرینانەیان قەدەغەکردووە کە بەبۆنەی جەژنەوە دەفرۆشرێن و ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە.
کارزان سلێمان ڕاشگەیاند: 1925سەردانیان بۆ شوێنە بازرگانییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا کردووە، بۆ 44 شوێن پسوولەی پێبژاردنیان کردووە کە چوار ملیۆن و 270 هەزار دینار بووە، چوار شوێنیش بەهۆی سەرپێچییەکانەوە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.