پۆلیسی هۆڵه‌ندا: گومانلێكراوه‌كه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مستردام پیاوێكی ئۆكرانییه

پۆلیسی هۆڵه‌ندا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشبه‌ره‌كه‌ی گۆڕه‌پانی دام له ناوه‌ڕاستی ئه‌مستردامی پایته‌خت هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانییه و ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌درێته دادگه.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، پۆلیسی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی 27ـی ئه‌م مانگه هێرشی كرده ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كی خه‌ڵك له گۆڕه‌پانی دام له ناوه‌ڕاستی ئه‌مستردامی پایته‌خت، هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانی ته‌مه‌ن 30 ساڵه.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێرشبه‌ره‌كه له هۆتێلێكی نزیك ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر كراوه و دواتر ڕاسته‌وخۆ بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه بردراوه‌ته زیندان.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، پۆلیسی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، كه‌سێك له نزیك گۆڕه‌پانی دام له ناوه‌ڕاستی ئه‌مستردامی پایته‌خت به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌سی بریندار كردووه.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا گوتوویه‌تی، ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كۆنترۆڵ كردووه كه ڕووداوه‌كه‌ی لێ بووه و توانیویانه گومانلێكراوێك ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا ده‌شڵێت، هێرشبه‌ره‌كه كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ، پیاوێكی پۆڵه‌ندایی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و دوو هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكایی ته‌مه‌ن 60 ساڵ و 67 ساڵی بریندار كردووه.