سبەی لە دهۆکەوە باران بەرەو شارەکانی دیکە دەست پێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی تۆمارەکانی پێشبینی سبەی شەو نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەست پێدەکات و دواتر کاریگەرییەکانی بە بروسکەوە بۆ ناوچەکانی دیکە درێژ دەبێتەوە.
بە گوێرەی پێشبینیییەکانی سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان نمەباران لە سنووری ڕۆژئاوا و پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، دواتر بۆ کاتەکانی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاریگەرییەکان بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی تاوەباران و بروسکە درێژ دەبێتەوە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت، ئاراستەی با ڕووەو باکووری ڕۆژئاوا بێت و خێراىیەکەشی لە هەر کاتژمێرێکدا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر بێت، بەمەش خێراییەکە بە شێوەی مامناوەند پۆلێن کراوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەیداوە، پلەکانی گەرما تاوەکوو چوار پلەی سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە پۆلێنکراوە:
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :26 پلەی سیلیزی