خەمیس خەنجەر: ئه‌وه‌ی ڕووی دا، ته‌نیا له سه‌رده‌می داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كراوه

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كێشانه‌ی له میانی ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دروست كرا، پێویستی به لێپرسینه‌وه و پێداچوونه‌وه هه‌یه.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە ڕایگه‌یاند، ئه‌و كێشانه‌ی له میانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دروست كرا، پێویستی به لێپرسینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه.
خه‌میس خه‌نجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، داخستنی مزگه‌وته‌كان و ڕێگریی له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی پێشنوێژ و گوتارخوێنان و ناچاركردنی نوێژكه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پان و باخچه گشتییه‌كان نوێژی جه‌ژن بكه‌ن، پێشهات و پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هاوشێوه‌ی نه‌بووه مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌و ڕۆژانه نه‌بێت كه "ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیر كرد."
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیادە ڕایگه‌یاندووه، جه‌خت له سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی دامه‌زراوه و ده‌سته شه‌رعی و فه‌رمییه‌كان و پاراستنیان له كاریگه‌رییه سیاسی و حزبییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه و ده‌ستانه مه‌رجه‌عی بنه‌ڕه‌تیک و له پرسه ئایینییه‌كاندا جێی متمانه‌ی هاووڵاتییانن.
سەرباری ئەوەی 29ـی ئاداری 2025، دیوانی وەقفی سوننی بڕیاری دا 30ـی ئادار بکەن بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، بەڵام دوای کەمتر لە کاتژمێرێک، پەشیمان بوەوە و ڕایگەیاند، 30ـی ئادار ته‌واوكه‌ری مانگی ڕەمەزانه، له به‌رانبه‌ردا دەستەی زانایانی موسڵمانانی عێراق کردیە جەژن و پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی عێراق کرد و هاوكات سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەش پیرۆزبایی جەژنیان لە هاووڵاتییانی عێراق کرد.
لە بەغدا و موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەددین، وێڕای بڕیاری وەقفی سوننی، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب کە دەرگای مزگەوتەکانیان بە ڕوودا داخرا، لەنێو پارک و باخچەکان نوێژی جەژنیان کرد و تەکبیراتی ڕۆژانی جەژنیان کرد، بەمەش جارێکی دیکە، سوننە مەزهەبەکان، وەک پرسە سیاسییەکان، لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیش بووە ناکۆکیان و لەگەڵ یەک ڕێک نەکەوتن.
دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا گوتی: لە مزگەوتێکی بەغدا نوێژی جەژن و تەکبیراتی جەژن کرا، لە مزگەوتێکی چەند مەترێک ئەولاتر نوێژی بەیانییەکی دیکەی مانگی ڕەمەزان کرا.