ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان سێ هەزار کەسی تێپەڕاند

ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان زیاتر بووە، بۆ یەکەم جارە ژمارەیان سێ هەزار کەس تێپەڕێنێت.

بە گوێرەی لیستی ساڵانەی گۆڤاری فۆربێس، ئەمساڵ ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 247 کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە سێ هەزار و 28 کەس، سامانی ئەو پارەدارانە لە یەک ساڵدا دوو ترلیۆن دۆلار زیادی کردووە و کۆی سامانەکەیان 16 ترلیۆن و 100 ملیار دۆلارە.

ئیلۆن مەسک، سەرمایەداری ئەمەریکی و خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا، سپەیس ئێکس و ئێکس، لەم دوایانەشدا کە ڕۆڵ لە ئیدارەکەی ترەمپدا دەگێڕێت، وەک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بە سامانی 342 ملیار دۆلار لە پێشەنگی لیستەکەدا هاتووە، لە ساڵێکدا سامانەکەی147 ملیار دۆلار زیادی کردووە.

مارک زوکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا و فەیسبووک، بە 216 ملیار دۆلار لە پلەی دووەمی لیستەکەدا هاتووە، جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن بە 215 ملیار دۆلار پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە.

 
Fly Erbil Advertisment