ئیسرائیل: سەربازانمان لە شەڕی غەززە تووشی نه‌خۆشی دەروونیی بوونە

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئامارێك له‌باره‌ی سه‌ربازه‌كانیان كه له شه‌ڕی غه‌ززه‌دا بریندار بوونه یاخود تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 16 هه‌زار و 500 سه‌ربازییان له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه بریندار بوونه یاخود تووشی گرفتی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حه‌وت هه‌زار و 300 سه‌رباز ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه.
له‌م باره‌وه، لیمۆر لوریا، سەرۆکی بەشی چاکسازیی وەزارەتەکە ڕایگەیاندووه، بریندارەکان ڕووبه‌ڕووی فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بوونه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، 847 سه‌ربازیی ئیسرائیلی له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی غه‌ززه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه، كوژراون.