ئەمەریکا: حزبوڵڵا و گرووپە میلیشیاکان دەبێت بەزووترین کات چەک دابنێن

یاریدەدەری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆرگان تۆرتاگۆس دەڵێت: هەرچەندە چاوەڕوان بووین هێزە فەرمییەکانی لوبنان ئەم کارەیان بکردایە، بەڵام هیچ دەرفەتێک لەبەردەم حزبوڵلای لوبنان و گرووپە میلیشیاکانی دیکە نەماوە و دەبێت بەزووترین کات چەکەکانیان دابنێن.

ئۆرتاگۆس، دوای کۆتایی بەر لە کۆتایی سەردانە سێ ڕۆژییەکەی بۆ بەیرووت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی لوبنان ئاشکرای کردووە "لەم سەردانەیدا چاوی کەوتووە بە هەر یەک لە سەرۆکی وڵات، جۆزێف عەون، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیران و نەبییە بوری، سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی حکوومەت و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان."

ئۆرتاگۆس ڕایگەیاندووە، ڕوون و ڕاشکاوانە دەبێت حزبوڵڵا چەک دابنێت، هەروەها درک بە نیگەرانییەکانی ئیسرائیل دەکەین، کە ناتوانێت بەم جۆرە ئاگربەست قبووڵ بکات، هەربۆیە دەبێت حزبوڵلا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە هەرچی زووە خۆیان لە چەک دابماڵن، ئەمەش ئەم ئەرکەیە دەبوایە حکوومەتی لوبنان بیکردبایە.

یاریدەدەری نێرەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی کردووەتەوە لەوەی واشنتن لە فشارەکانی سەر حکوومەتی لوبنان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت، ئەمەش چەک کردنی حزبوڵڵا و تەواوی گرووپە میلیشیاکانی دیکە دەگرێتەوە.

بە گوێرەی زانیاریی بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان، مۆرگان تۆرتاگۆس، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی بوعەبدا، لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان گفتوگۆی کردووە و هۆشداریی توندی پێ داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە چالاکییەکانی حزبوڵڵا بهێنرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment