تا پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست  لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە تا ڕۆژی پێنجشەممە دابەش بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی ئادار(3)یان وەرنەگرتووە، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاش، مووچەی مانگەکانی، یەک، دوو، سێیان وەرنەگرتووە، بۆیە ئەوپەڕی هەوڵدەدەین تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەکانیان دابەش بکەین.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی گوتی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت، دەشڵێت: پێویستیمان بە 24 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی ئەو مووچانە و هەموو هەوڵێکمان داوە و دەیخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە لەو چەند ڕۆژەدا دابین بکەین و لەو هەفتەدا تا پێنجشەممەبەسەر مامۆستایانی گرێبەست دابەشی بکەین.

 

 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment