چین بۆ ئەمەریکا: هەڵە گەورەکەت ڕاست بکەوە

دوای هەنگاوە پاشەکشێیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ لێخۆشبوون لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە باجە گورمگییەکان، وەزارەتی بازرگانیی چین داوا لە ئەمەریکا دەکات لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە و هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە.
یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، وەزارەتی بازرگانیی چین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوا لە ئەمەریکا دەکات، ئەو هەڵەی کردوویەتی ڕاستی بکاتەوە، لە بڕیاری سەپاندنی باجە گومرگییەکان پەشیمان بێتەوە و بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوە ڕاستەکەوە و ڕێز لە هەموو لایەک بگرێت.
لەبارەی لێ خۆشبوون لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە، وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاندووە، ئەمە هەنگاوێکی بچووکە، بەڵام هەڵسەنگاندنیش بۆ کاریگەریی بڕیارەکە دەکەن.
ڕۆژی شەممە، 12ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئامێرە زیرەکەکانی وەکو مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئامێره ئەلیکترۆنییەکانی دیکە خۆش بووە و بە ڕێژەی 125%ـی باجی گومرگی نەخاتە سەر ئەو کەلوپەلانە کە لە چینەوە هەناردەی وڵاتەکەی دەکرێن.
هاوکات ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییانەی وەکو دێڵ و ناڤیدایا و ئەپڵ کە بەرهەمهێنانیان لە چینە بە شێوەیەکی بەرچاوە لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.