کەشناسیی تورکیا هۆشداری دەداتە 27 پارێزگا

کەشناسیی تورکیا دۆخی زەردی لە 27 پارێزگا ڕاگەیاند و بڵاوی کردووەتەوە، لە نۆ پارێزگا بەفر دەبارێت و 18 پارێزگاش دەکەوێتە ژێر کاریگەریی سەرما و سۆڵە و شەختە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

بە گوێری نەخشەی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەریی سەرما و سۆڵە، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا پێشبینی شەپۆلێکی بەفر بارین دەکرێت و ئاماژەی بە نزم بوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما کردووە و ڕایگەیاندووە، نزمبوونەوەکە تا ئاستی بەستن و شەختە دەبێت.

هەروەها ئاماژەی داوە، کەشی 27 پارێزگا لە دۆخی زەرد جێگیرە و ئەو شەپۆلی سەرما و سۆڵەی 18 پارێزگا لە بەری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەگرێتەوە کاریگەرییەکی خراپی بۆ سەر کێڵگە و باغ و بەرهەمە کشتووکاڵییەکان دەبێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە بەفر و سەرمایەی تورکیای گرتووەتەوە، تاوەکوو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment