سەرۆکی یانەی دهۆک: سەرۆک وەزیران خەڵاتێکی تایبەتی یاریزانانی یانەی دهۆک دەکات

سەرۆکی یانەی دهۆک دوای یارییەکە ڕایگەیاند: لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە دەکەین کە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیی لە دهۆک بەڕێوەببەین.
سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: بە پاڵپشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، توانیمان ئەو نازناوە بەدەست بهێنین و سەرۆک وەزیران بەڵێنیشی داوە خەڵاتێکی تایبەتی یاریزانانی یانەی دهۆک بکات.
باسی لەوەش کرد، داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەین یاریگایەکی باشترمان بۆ دروست بکات و لە داهاتوودا کار بۆ ئەوە دەکەین پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بە پاڵپشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە دهۆک بەڕێوەببەین.
عەبدوڵڵا جەلال، ئاماژەی بەوەش کرد، سوپاسی هەموو کوردستانییان دەکەین بە تایبەتی هاندەرانی یانەی دهۆک کە هۆکاری سەرەکی بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە.