لێدوانێکی سەرۆک کۆماری لوبنان لەسەر حەشدی شەعبی عێراقییەکانی توڕە کردووە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەکەی جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەربڕی، بە کەم شارەزا وەسفی کرد.
ڕۆژی سێشەممە، 15ـی نیسان، جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: "لوبنان ئەزمونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، دووبارە ناکاتەوە، بەوەی هێزەکانی حزبوڵلا بباتە ڕیزەکانی سوپا."
ئاماژەی بەوەش کرد، حزبوڵلا نابێتە یەکەیەکی سەربەخۆ لە ناو سوپای لوبناندا. گوتیشی: چەکدارانی حزبوڵلا دەتوانن پەیوەندیی بەڕیزەکانی سوپا بکەن دواتر ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، هەروەها بڕیاریش دراوە چەک سنووردار بکرێت و لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
عەباس جبوری، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند "لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری لوبنان، دەربارەی حەشدی شەعبی نەگونجاو و ناشایستەیە، بۆیە ئەم جۆرە لێدوانانە نیشاندەری کەمیی ئەزموونی ئەو سەرۆک کۆمارەیە لە پۆستە نوێیەکەیدا."
سەربارەت بە لێدوانەی جۆزێف عۆن، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی لوبنانی لە بەغدا کرد بۆ ئەوەی ئەو پێشێلکارییانە بوەستێنن.
عەباس جبوری ئاماژەی بەوەش کرد "من هیوادار بووم، بەرپرسانی عەرەب لێدوانێک بدەن کە شایستەی عێراق بێت، چونکە وڵاتانی عەرەبی خۆیان بۆ لووتکەی عەرەبی ئامادە دەکەن کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو، لە بەغدا بەڕێوە بچێت."
گوتیشی: دەبوایە سەرۆک کۆماری لوبنان پاڵپشتییەکانی ئێمەی بۆ گەلی لوبنان لە کاتی شەڕدا، لەبەرچاو بگرتایە."
ڕۆژی سێشەممە، 15ـی نیسان، جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: "لوبنان ئەزمونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، دووبارە ناکاتەوە، بەوەی هێزەکانی حزبوڵلا بباتە نێو ڕیزەکانی سوپا."
ئاماژەی بەوەش کرد، حزبوڵلا نابێتە یەکەیەکی سەربەخۆ لە ناو سوپادا. گوتیشی: چەکدارەکان دەتوانن پەیوەندیی بەڕیزەکانی سوپا بکەن دواتر ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، هەروەها بڕیاریش دراوە چەک سنووردار بکرێت و لەدەستی دەوڵەتدا بێت.