کڵاوێکی پاپای ڤاتیکان بە هەزاران یۆرۆ دەفرۆشرێت

ڕێكخراوێك به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ كاری خێرخوازیی، كڵاوێكی پاپای ڤاتیكان ده‌خه‌نه مه‌زادێكی ئاشكرا؛ نرخی كڵاوه‌كه هه‌زاران یۆرۆ ده‌بێت.
پێنجشه‌ممه، 17ـی نیسانی 2025، ڕێكخراوی (History Life Onlus) له چالاكییه‌كدا ڕایانگه‌یاند، كڵاوێكی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كه واژۆی سكرتێره تایبهتهكهیشی له‌سه‌ره، خستوویه‌تییانه مه‌زاد و ئامانجیانه داهاته‌كه‌ی بۆ كار و پرۆژه‌ی خێرخوازیی به كار بهێنن.
ڕێكخراوی (History Life Onlus) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كڵاوه‌كه ده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته چوار هه‌زار و 900 یۆرۆ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له نێوان 30 بۆ 40 هه‌زار یۆرۆ ده‌بێت.
داهاتی فرۆشتنی ئه‌م كڵاوه‌كه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماری ئه‌و ڕێكخراوه History Life Onlus کە بەشدارە لە پڕۆژە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان.
فێدریکۆ ستۆرتی، سەرۆکی ڕێکخراوەكه له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، پاپا فرانسیس پشتیوانی بۆ پرۆژه‌كه‌یان ده‌ربڕیوه. ده‌شڵێت، جگه له كڵاوه‌كه‌ی پاپا، هاوكات چه‌ند پارچه كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگێكی دیكه‌یش مه‌زاد ده‌كرێن، له‌وانه درێسێكی دینۆ زۆف، گۆڵپارێزی پێشووتری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا.
فێدریکۆ ستۆرتی گوتووشیه‌تی، ساڵی 2024 پاپا فرانسیس پایسکیلێکی پێ بەخشیون کە لەلایه‌ن ئیگان بێرناڵ، پایسکیلسواری کۆڵۆمبییه‌وه به دیاریی پێی درابوو و نرخه‌كه‌ی 14 هه‌زار یۆرۆ بوو. هه‌روه‌ها پێشتر بی بی كینگ، گیتارژه‌نی جیهانی گیتارێكی به پاپا یوحه‌ننا پۆڵسی دووه‌م به‌خشی بوو و به 45 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرابوو و داهاته‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازیی خه‌رج كرا.