سوودانی و شەرع لە قەتەر کۆبوونەوە

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانێكی خێردا بۆ قه‌ته‌ر، چاوی به هه‌ر یه‌ك له میری ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا كه‌وتووه.
پێنجشه‌ممه، 17ـی نیسانی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانێكی خێرادا بۆ قه‌ته‌ر، چاوی به هه‌ر یه‌ك له شێخ ته‌میم حه‌مه‌د ئال سانی، میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا كه‌وتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی، سوودانی و شه‌رع و شێخ ته‌میم له دانیشتنه سێقۆڵییهكهیاندا، باسیان له ڕووداو و پێشهاته‌كانی سووریا و ناوچه كردووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، سوودانی پێی ڕاگه‌یاندوون، عێراق به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی سووریا و بوونی سوپای ئیسرائیل له سووریا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق كردووه‌ته‌وه له پشتگیریكردنی سووریا پرۆسه‌ی گشتگیریی سیاسی له‌و وڵاته و پاراستنی پێكهاته‌كان و فره‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و نیشتمانی و پاراستنی پیرۆزییه ئایینییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سوودانی پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی نوێی سووریا كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.
له لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له ده‌وحه كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ده‌شڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشیی هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه و هه‌ردوولا ڕێك كه‌وتن له بواری ئه‌منی و هه‌واڵگری و هاوكان له بواره‌كانی ئابووری، وزه، گواستنه‌وه و ژێرخاندا هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن.
هاوكات خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، پێشوازیی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سوودانی و شه‌رع ده‌كه‌ن و ئه‌م دیداره هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌هێزی هاریكاریی عه‌ره‌بی و زاڵبوونی لۆژیكی گفتوگۆ و كاری هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه هه‌رێمییه‌كان و دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی پردی متمانه و ته‌واوكاریی له نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه كه خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌كات.