دانا عەبدولکەریم: سەرجەم پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم تەواو دەکرێن

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕەنگە بەهۆی کێشەی نەختینەوە جێبەجێکردنی هەندێک پرۆژە دوا بکەوێت، بەڵام سەرجەم پرۆژەکان کە دەستیان پێکراوە تەواو دەکرێن.

یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: ئەو پرۆژانەی دەستیان پێکراوە 100%، کارکردن تیایاندا لە کابینەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و تەواو دەکرێن.

ڕاشیگەیاند، ڕەنگە بەهۆی کێشەی نەختینەوە جێبەجێکردنی هەندێک پرۆژە دوا بکەوێت، بەڵام سەرجەم پرۆژەکان کە دەستیان پێکراوە تەواو دەکرێن.

 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment