کەرکووک.. کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی سپارد

کەمێک پێش ئێستا هاووڵاتیەکی کەرکووک کە  پیشەی قەساب بوو، بە تای خوێنبەربوون گیانی سپارد.

چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، سەرچاوەیەک لەفەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بەکوردستان24ـی ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتیەی گیانی سپاردووە، ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێریی پزیشکدا بوو.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هاووڵاتییەکە تەمەنی 52ساڵانە و  چەند نەخۆشیەکی درێژخایەنی هەبوو، لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی سپارد.

 ئەمە سێیەمین حاڵەتی سپاردنە لە کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە، لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment