ڕێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان لە ستانداردی جیهانی نزیک بووەتەوە

ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، داتای تایبەت بە ڕێژەی هەڵاوسانی لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ڕێژەی هەڵاوسان بۆ 2.3% دابەزیوە و لە مانگی شوباتیشدا ڕێژەکە بریتی بووە لە 2.8% لەسەر ئاستی ساڵانە.

داتاکانی دەستەی ئامار, ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخەکان لە کەرتی کەرەستە و پێویستییە خزمەتگوزارییەکاندا تۆمار کراوە.

ڕێژەی هەڵاوسانی ستاندارد لە جیهاندا بریتییە لە 2% کە لەسەر بنەمای بەرزبوونەوەی گشتیی نرخەکان لە ماوەی ساڵێکدا، دەستنیشان دەکرێت.

چەند فاکتەرێک هەن کە کاریگەرییان لەسەر ڕێژەی هەڵاوسان دەبێت، گرنگترینیان بریتین لە بەهای دراو، سیاسەتی نەختینەیی و پشتیوانیی حکوومەت بۆ نرخەکان.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment