فەرەنسا.. قوتابییەکی هەرزەکار بە چەقۆ بەنێو هاوڕێکانی کەوت

پۆلیسی فەرەنسا: قوتابییەک کوژراوە و سێ قوتابی دیکەیش بریندارن

لە ڕۆژئاوای فەرەنسا قوتابییەکی 15 ساڵان بە چەقۆ پەلارماری چەند قوتابییەکی دیکەی داوە و بەهۆیەوە یەكێکیان کوژراوە و چەند قوتابییەکی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی فەرەنسا بڵاوی کردووەتەوە،  لە قوتابخانەیەکی قۆناغی ئامادەیی لە شاری نانت لە ڕۆژئاوای فەرەنسا،  قوتابییەکی هەرزەکار بە چەقۆ پەلاماری ژمارەیەک قوتابی دیکەی داوە و یەکێکی کوشتووە و سێی قویابی دیکەشی بریندار کردووە.

پۆلیسی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، هیچ ئاماژەیەک نییە لەسەر ئەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە هۆکار و پاڵنەرەکانی تاوانەکە بەردەوامە. 

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، ئەو قوتابییەی تاوانەکەی کردووە تەمەنی 15 ساڵانە و بەر لە گەیشتنی پۆلیس، لەلایەن مامۆستاکانییەوە قۆڵبەست کراوە.

 
Fly Erbil Advertisment