نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

هەینی 25ـی نیسانی 2025، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خستنەڕووی زێڕی ڕەش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرزبووەوە.

بەپێی زانیاریی ئاژانسەکانی هەواڵ، نرخی نەوتی تێکساسی ئەمەریکا بە رێژەی 0.73٪ بەرزبووەوەتەوە و گەیشتووەتە 63.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

نرخی نەوتی خاوی برێنتیش بە ڕێژەی 0.69٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 67.01 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

پێشبینی دەکرێت نەوتی خاوی ئەمریکی لەم هەفتەیەدا بە رێژەی 2.9٪ دابەزێت، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت نەوتی خاوی برێنتیش بە رێژەی 2٪ دابەزێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment