پیدرسن: ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و كورد ئه‌رێنین

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێكه‌ڵكردنی ناوچه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ ته‌واوی سووریا ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته.
هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، گیر پیدرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا، ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ی قۆناغی ڕاگوزه‌ر دروست ده‌كات. به پێویستیشی زانی ئیسرائیل ڕێز له یه‌كگرتوویی خاكی سووریا و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بگرێت.
گیر پیدرسن گوتیشی، بارودۆخی ئابووری سووریا زۆر خراپه. داوایشی كرد سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته كۆتاییان پێ بهێنرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاریی سوورییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگی سووری – سووری سه‌ركه‌وتوو بێت.
پیدرسن داوایشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا كرد ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ڕووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوا و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا بكه‌ن.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا به پێویستیشی زانی كار بكرێت بۆ تێكه‌ڵكردنی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاته‌كه. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و كورد له‌و وڵاته ئه‌رێنی و هانده‌رن.