سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن گەیشتە هەولێر

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
هەینی 25ـی نیسانی 2025، ئەحمەدی سەفەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و، لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لێ کرا.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، سبەینێ سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌فه‌دی، تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌نووكه‌یی و ئاڵنگاریی ئه‌منی، سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌فه‌دی تا ئێستا چه‌ندین پۆستی له په‌رله‌مانی شانشینی ئوردن به‌ڕێوه بردووه، له‌وانه‌ش ئه‌ندامی گه‌ڕی پازده‌هه‌م تا گه‌ڕی بیسته‌هه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌ندامی لێژنه‌كانی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری و شوێنه‌وار، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و له ساڵی 2024یشه‌وه بووه‌ته سه‌رۆكی ئەنجوومەنەکە.