دەستکەوتی مانگانەی هەندێک کرێکاری عێراقی تەنیا 100 دۆلارە

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی سه‌ندیكای كرێكارانی عێراق، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كرێكاری بیانی له وڵاتەکە هه‌ن، كه‌چی ڕێژه‌ی بێكاری بۆ كرێكارانی ناوخۆیی هێشتا سه‌رووی 20%ـه.
له كاتێكدا جیهان سه‌رقاڵی ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی كرێكارانه، له عێراق به‌هۆی به‌رزیی ڕێژه‌ی بێكاری، كرێكاری ناوخۆیی له نۆره‌ی چاوه‌ڕوانیدایه. كرێكارانی بیانیش كه ژماره‌یان به زیاتر له یه‌ك ملیۆن مه‌زنده ده‌كرێت، گۆڕه‌پانی كاریان به ته‌واوی داگیر كردووه. بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش توانای له‌خۆگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی بێکارانی نییه.
به گوێره‌ی سه‌ندیكای كرێكاران، هه‌رچه‌ند ڕێژەی بێكاری له عێراق زیاتر له 20%ـه، له‌كاتێكدا ده‌ستی كاری بیانی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر كرێكاری ناوخۆیی دروست كردووه.
وه‌ك سه‌تار ده‌نبوس، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكاران ئاماژه‌ی پێ دا "لە ساڵی 2003 تا نزیکەی 2010 ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە ژێر چەتری دەستەبەریی کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون، تەنیا 350 هەزار کرێکار بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه زیاد بووه و گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 850 هه‌زار كرێكاری تۆماركراو، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه بۆ وڵاتێكی وه‌ك عێراق، کە زیاتر لە 15 ملیۆن کرێکاری هەیە."
به‌گوته‌ی ده‌نبوس: ڕێژەی كرێكاره بیانییه‌كان له عێراق تۆقێنه‌رن و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی كار و پلاندانان، ژماره‌یان یه‌ك ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕ ده‌كات، كه‌چی عێراق له بابه‌تی بێكاریی ده‌ستی كاری ناوخۆییدا له قه‌یرانێكی قووڵدایه، ئه‌مه جگه له‌و سوپا گه‌وره‌یه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، كه بێكارن و به‌ر له دوو ساڵیش حكوومه‌ت به بڕیارێك ده‌رگاكانی دامه‌زراندنی داخستووه.
سه‌باره‌ت به كرێی ڕۆژانه‌ی كرێكارانیش، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكاران ڕه‌خنه‌ی توند له حكوومه‌تی عێراق ده‌گرێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌راورد به وڵاتانی جیهان، کەمترین کرێی مانگانەی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه له وڵاتان 3 هه‌زار دۆلارە، كه‌چی له عێراق، كرێكار هه‌یه مانگانه ته‌نیا به‌رامبه‌ر 100 دۆلار كار ده‌كات.
لە لایەکی دیکەوە حه‌سه‌ن خه‌وام، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاری عێراقی ئاشكرای كردووە، له‌كۆی ئه‌و یه‌ك ملیۆن كرێكاره بیانیانه‌ی له عێراقن، ته‌نها ناوی 45 هه‌زار كه‌س له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تۆماركراون، كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتوونه‌ته عێراق، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات، كه زیاتر له 955 هه‌زار كرێكاری بیانی له عێراق هه‌ن، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوون و ناویان له وه‌زاره‌تی كار تۆمار نه‌كراوە.