کەرکووک..تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

دوێنێ 1ـی ئایاری 2025، هاووڵاتییەک لە کەرکووک ڕفێندرا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ هاوڵاتییەک بەناوی (عەلی حەمەد) کە پیشەی شۆفێری تەکسییە ، کەسێک بەکرێ بۆشوێنێک دەیبات، دوای ئەوە شوفێرەکە مۆبایلەکەی دادەخرێت و سۆراغی نامێنێت.
یەکێک لە کەسوکارانی شۆفيرەکە بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەدوێنێوە گومانیان هەبووە (عەلی حەمەد) ڕفێنراوە، چونکە ئۆتۆمبێلەکەی لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بینراوەو کەسێک بۆفرۆشتن هێناوییەتی، گوتیشی: لەدوێنێوە سۆراغی دەکەین و مۆبایلی داخرابوو ، ئێستا تەرمەکەیمان لە نێو خانووێکی تەواونەکراو لەگەڕەکی شۆراو دۆزییەوە کە دوای ڕفاندنی کوژراوەو ئۆتۆمبێلەکەشیان بردووە.
بەپێێ زانیارییەکان، پۆلیسی کەرکووک، دوای ماوەیەکی کورت لە ئەنجامدانی تاوانەکەی، بکوژی(عەلی حەمەد)ـی دەستگیر کرد و ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشیان دۆزیەوە.