سیستمی بانکیی عێراق لە ڕیزبەندی مەترسیدارترین سیستمی بانکەکانی جیهاندایە

دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیی هۆشداری لە بارەی سیستەمی بانکیی عێراق دەدات و ڕایگەیاندووە، لە ڕیزبەندی مەترسیدارترین سیستمی بانکییە لە جیهاندا.
دامەزراوەی ستاندارد ئان بۆیزی نێودەوڵەتی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی سیستمی بانکی و ژێرخانی بانکی لە جیهاندا لە راپرسییەک بە بەشداری ڕاوێژکاران و بەرپرسانی بانکە ناوەندییەکان ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، سیستمی بانکی عێراق، بەهۆی ئەو سزایانەی کە لەسەریەتی و ئەو بەشداریانەی کە کردوویەتی لە پارە سپیکردووە لە ڕیزبەندی 10 باشترینەکاندا نییە، بۆیە عێراق، نێجیریا، ئۆکرانیا و ناوچەکەدا خاوەنی مەترسیدارترین سیستمی بانکین.
هاوکات هەر لە بارەی ئەو ڕاپرسییەوە، مەحموود داغر، بەرپرسی دارایی و بەڕێوەبرەری گشتی پێشوو لە بانکی ناوەندی عێراق گوتی: ئەو ڕاپرسیانە پێشتریش هەمان دەرەنجامی هەبوو، تاوەکوو ئێستا عێراق نەیتوانیووە بە شێوەیەکی گشتگیر خۆی لەو قۆناغە ڕزگار بکات.
روونیشی کردەوە، عێراق قەرزێکی زۆری لەسەرە و کەمی ڕیژەی دینار لە بانکەکان و ئالۆزییەکانی ناوچەکە و هۆکارەکانی دیکەش کە بەخێرای بەرۆکی عێراق دەگرن وایانکردووە سیستمی بانکی عێراق لەبەردەم مەترسیدابێت.