کارزان هادی: کارگەیەکی ڕیسایکلین بۆ زبڵ و خاشاک دەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، پلانمان هەیە کارگەیەکی ڕیسایکلین بۆ زبڵ وخاشاک بکەینەوە، تاکو بزانین ئەو زبڵ و خاشاکە چەندی ماددەی پلاستیکە و چەندی خۆراکە و چەندی کاریگەری لەسەر ژینگە هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە هەولێر ئێمە داپۆشینی زبڵ و خاشکامان لە کانی قڕژاڵە هەیە، بەڵام لە پەیوەندیین بۆ ئەوەی بتوانین کارگەیەکی پێشەکەوتووی ڕیسایکلین کردنی خۆڵ و خاشاک بکەینەوە، ئێستا لە پرۆسەی کارکردنین.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت: هەفتەی ڕابردوو شەش تەن زبڵ و خاشاکمان شیکردەوە بۆ لێکۆڵینەوە، تاکو بزانین ئەو زبڵ و خاشاکە چەندی ماددەی پلاستیکە و چەندی خۆراکە.

کارزان هادی دەشڵێت: ئەگەر کاری داپۆشین زبڵ و خاشاک نەکرێت، کاریگەری لەسەر کەشوهەوا دروست دەکات و زۆرجار دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاگر و پیسبوونی ژینگە و دروست بوونی بۆنێکی ناخۆش لەناو شاردا، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو ئەو کێشانەمان هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو گرفتەمان نەماوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment