کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سووک.
کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە و پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ شەممە، 10-5-2025، بەگشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ بێت لە گەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت سبەی یەکشەممە، 11-5-2025، ئاسمان ساماڵ بێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی