بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید لەسەر ناسناوی لالیگا دەجەنگن

بارسێلۆنا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا و هەروەها ریاڵ مەدریدیش بە هەمان شێوە لە پێناو مانەوەی هیواکانی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزە، له گه‌ڕی 35 خوله‌كه و له یاریی كلاسیكۆ لە یاریگای مۆنجویک رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 79 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و 4 خاڵ له پێش ریال مه‌دریده‌وه‌یه و به بردنه‌وه 7 خاڵ ده‌كه‌وێته پێش و ته‌نیا سێ یاریش ده‌مێنێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆر ناسناوه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له‌م یارییه ژوول كۆندێ و مارك بێرناڵ و كاسادۆ و پابلۆ تۆرێ به‌هۆی پێكان به‌شداری ناكه‌ن، به‌ڵام ئالیخاندرۆ بالدێ بانگهێشتی یارییه‌كه كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێت، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكیش هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ئاماده نییه و پیدەچێت وەکو یاریزانی یەدەک یاری بکات.
بارسێلۆنا له دوایین سێ كلاسیكۆ بردنەوەی بەدەستهێناوە، دوو ناسناویشی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی شاهانه‌كان به‌ده‌ستهێناوه و 12 گۆڵیشی تۆمار كردووه، له مێژوودا ته‌نیا یه‌ك جار بارسێلۆنا توانیویه‌تی چوار یاریی له‌سه‌ریه‌ك له ریاڵ مه‌درید بباته‌وه، ئەویش لە سەردەمی پێپ گواردیۆلا بوو.
لیڤاندۆڤسكی به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌شداری چه‌ند یارییه‌كی نه‌كردووە، به‌ڵام هێشتا به تۆماركردنی 25 گۆڵ گۆڵكاری لالیگایه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵ له پێش ئێمباپێوه‌یه، له مێژووشدا لیڤاندۆڤسكی 17 یاریی به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید كردووه و 7 سه‌ركه‌وتن و 8 دۆڕان و دوو به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و 11 گۆڵیشی له ریاڵ مه‌درید كردووه.