دوایین کلاسیکۆ بۆ دوو ئەفسانەی ریاڵ مەدرید

لوکا مۆدریچ و لوکاس ڤازکێز
لوکا مۆدریچ و لوکاس ڤازکێز

ئەمڕۆ یەک شەممە 11ـی مانگی ئایاری 2025 هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید، لە گەڕی 35 خولی ئیسپانیا و لە یاری کلاسیکۆ بە میوانداری یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەم یارییە دوایین کلاسیکۆ بێت بۆ دوو یاریزانی یانە شاهانەکە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریاڵ مەدرید، هەرچەندە ئامانجیەتی بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری مۆندیالی 2026 بکات، بەڵام ئەو یاریزانە لەو کاتە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ و ئەستەمیشە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە مۆدریچ دوایین کلاسیکۆی دەبێت و وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت.

ناوەراستکارە کڕواتیەکە ئەگەر بەشداری کلاسیکۆی ئەمڕۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بکات، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات و هاوشان لەگەڵ سێرخیۆ بۆسکێتس، دەبێتە دووەم یاریزان بەشداری کلاسیکۆ بکات کە 48 کلاسیکۆیە.

لەلایەکی دیکەوە لوکاس ڤازکێز بەرگریکاری یانە شاهانەکە، ئەو یاریزانەش پێدەچێت دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و تاوەکو ئێستا بەرپرسانی یانەکەی، ئامادەنین گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، هەربۆیە ئەو یاریزانەش هاوشێوەی لوکا مۆدریچ دوایین کلاسیکۆی دەبێت.

 
Fly Erbil Advertisment