کەرکووک.. یەکەم کاروانی حاجیان بەڕێگەی وشکانی بەڕێ کەوتن

جێگری بەرپرسی دەستەی حەج و عەمرەی کەرکووک ڕایگەیاند، لە کەرکووک ئەمساڵ هەزار و 190 حاجی بەرەو ماڵی خودا بەڕێ کەوتن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025، دلێر جەبار بەرزنجی، جێگری بەرپرسی دەستەی حەج و عەمرەی کەرکووک، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە کەرکووک یەکەم کاروانی حاجیانی بەرەو ماڵی خودا بەڕێ کەوتن."
جێگری بەرپرسی حەج و عومرەی کەرکووک گوتیشی: ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ هەزار و 190 حاجی دەبن بە بەراورد بە حاجیانی پار ساڵ کە ژمارەیان هەزار و 110 حاجی بوو.
دەشڵێت: حاجیانی ئەمساڵ بە دوو کاروان بە ڕێگەی وشکانی دەڕۆن کە ژمارەیان 616 حاجین، 336 کەسیان بەڕێ کەوتوون و 19ـی مانگیش کاروانێکی دیکە بەڕێ دەکەون.
دلێر جەبار بەرزنجی ڕاشیگەیاند "بەڕێگەی ئاسمانیش بڕیارە 500 حاجی لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەڕێ بکەون."
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گه‌شتی حاجییانی عێراقی بۆ مه‌ككه‌ی پیرۆز، رایگه‌یاند، ڕۆژانه پێنج گه‌شتی ئاسمانی حاجیانی عێراق بۆ مه‌دینه ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ یش به‌رده‌وام ده‌بێت.
شەممەری دووپاتیكرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتووش گه‌شتی حاجیان له‌ڕێگه‌ی وشكانی ده‌ستپێده‌كات و گشت ڕێگاكانی چوونی حاجیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سوپای عێراقی پارێزراو ده‌بێت.