توێژینه‌وه‌یه‌ك: تای خوێنبەربوون و چیکونگونیا به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ده‌بنه پەتای وه‌رزی لە ئەورووپا

توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌خۆشییه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون و چیکونگونیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه له ئه‌ورووپا ده‌بنه په‌تای وه‌رزی.
پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی (The Lancet Planetary Health) توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون و چیکونگونیا كه ڕه‌نگه بۆ له‌مه‌ودوا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، زیانی زیاتر به ئه‌ورووپا بگه‌یه‌ن و هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه بۆ له‌مه‌ودا ببنه په‌تای وه‌رزی و له‌و كیشوه‌ره بڵاو ببنه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هۆكاره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی پێشكه‌وه كه له پله‌ی گه‌رمیدا زیاتر توانای هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، هه‌روه‌ها فراوانبوونی شاره‌كان و هاتوچۆی مرۆڤه‌كان به به‌رده‌وامی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه دوو هۆكاری دیكه‌ن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه 129 وڵات له سه‌رتاسه‌ری جیهان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون یان چیکونگونیا هەیە، كه پێشتر هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه زیاتر له وڵاته گه‌رمه‌كاندا به‌ربڵاو و ناسراو بوون.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، 304 حاڵه‌تی تووشبوون به هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه له ساڵی 2024ـدا له هه‌موو ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی له ئیتالیا، كڕواتیا، فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا تۆمار كراوه، له كاتێكدا پازده ساڵی ڕابردوودا، ته‌نیا 275 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و دوو نه‌خۆشییه تۆمار كرابوون. باس له‌وه‌ش كراوه، ڕێژه‌ی 95%ـی حاڵه‌ته‌كان له نێوان مانگه‌كانی ته‌ممووز بۆ ئه‌یلوول بوونه.
تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی دادەنرێت کە بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاو دەبێتەوە. نیشانەکانی بریتین لە: تا، ئازاری ماسوولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاریی بە ڕووناکی، ڕشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو.
چیکونگونیا بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1952 له كۆماری یه‌كگرتووی ته‌نزانیا و دواتر له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقا و ئاسیا دۆزرایه‌وه. له ڕێگه‌ی پێوه‌دانی پێشكه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوزارێته‌وه و نیشانی له چوار بۆ هه‌شت ڕۆژ له مرۆڤ به ده‌ر ده‌كه‌ون. گرنگترین نیشانه‌كانی بریتین له ئازاری ماسوولکە، ئاوسانی ماسوولكه، سه‌رئێشه، هێڵنج، ماندووبوون، و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌یش.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئایاری 2025، ڕێكخراوی كلایمات سێنتراڵ (Climate Central)ـی ئه‌مه‌ریكایی ناحكوومەتی، نوێترین توێژینه‌وه‌ی شیكاریی له باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی زه‌وی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، زیانه‌كانی بواره جیاوازه‌كانی ژیان به‌گشتی و مرۆڤایه‌تیی به‌تاییه‌تی، گرتووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی كلایمات سێنتراڵ، باسی له‌وه كردبوو، ئافره‌تانی دووگیان له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تاكانی ئه‌م سه‌ده‌یه تاوه‌كوو ئێستا، قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌نگ و دواتریش گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمین.
ئه‌و ڕێكخراوه گوتووبووی، ئافره‌تانی دووگیان له نزیكه‌ی 200 وڵاتی جیهان، ساڵانه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی پله‌ی گه‌رمی خوار پله‌ی مامناوه‌ند، ئه‌مه‌ش زیان به دووگیانییه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕێكخراوی كلایمات سێنتراڵ، ڕوونیشی كردبووه‌وه، ئافره‌تانی ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی و به‌شێك له ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست و باشوور، دوورگه‌ی ئۆقیانووسی هێمن، باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌فریقا مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهانن بۆ ئافره‌تانی دووگیان.
سێشه‌ممه، 13ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی "One Earth"، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی كۆپنهاگنی دانیماركی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌یان به كاریگه‌رییه نه‌رێییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا لەسەر مرۆڤ كردووه.
زانایانی زانكۆی كۆپنهاگن، له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان كردبووه‌وه، مرۆڤ له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، کەمتر دەخەوێت، به‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی كه‌مخه‌وی ده‌بێته‌وه و كه‌مخه‌ویش زیان به لایه‌نی عه‌قڵی، جه‌سته‌یی، ته‌ندروستیی ده‌روونی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كه ڕوونی كردبووه‌وه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كۆچكردن له گوند و ده‌شته‌كان بۆ شاره‌كان، به‌شدارییه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر تێكچوونی خه‌وی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانایانی زانكۆی كۆپنهاگن، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، مرۆڤ له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ئه‌م سه‌ده‌یه، نزیكه‌ی 44 كاتژمێر خه‌وی له ساڵێكدا له ده‌ست داوه و تا ده‌گاته ساڵی 2099، نزیكه‌ی 58 كاتژمێر خه‌و له ده‌ست ده‌دات، هۆكاره‌كه‌یشی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و كۆچی خه‌ڵكه له ناوچه ده‌شتاییه‌كان و گونده‌كانەوە بۆ ناو شاره‌كان.