چارەنوسی یانە بەشداربووەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا یەکلایی بووەوە

جامی سوپەری ئیسپانیا
جامی سوپەری ئیسپانیا

دوای ئەنجامدانی یارییەکانی گەڕی سی و حەوتی خولی ئیسپانیا و گەڕێک پێشکۆتایی هاتنی خولەکە، کە بارسێلۆنا پێشوەختە توانیویەتی ناسناوەکە یەکلایی بکاتەوە، چارەنسی یانە بەشداربووەکانی جامی سوپەری ئەو وڵاتەش یەکلایی کرایەوە. بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو بەشداری جاماکە دەکەن.
ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا گەڕێک پێشکۆتایی هاتنی لالیگا، چارەنوسی یانە بەشداربووەکانی جامی سوپەری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی یانەی بارسێلۆنا، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، هەر چوار یانەکەی پێشەوەی ریزبەندی بەشداری جامەکە دەکەن.
بە گوێرەی یاساکەی جامی سوپەری ئیسپانیا کە پێشتر دیاریکراوە، پاڵەوانی لالیگا واتە بارسێلۆنا، لە قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕووی یانەی چوارەمی لالیگا واتە ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە، هەروەها ریاڵ مەدریدی دووەمیش رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدریدی سێیەمی ریزبەندی لالیگا دەبێتەوە.
هەرچوار یانەی بەشداربووی جامی سوپەری ئیسپانیا، پێشتر ناسناوی جامەکەیان بەدەستهێناوە، بارسێلۆنا خاوەنی زۆرترین ناسناوە و 15 جار بووەتە پاڵەوان، ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دێت و خاوەنی 13 ناسناوە، هەروەها بیلباو سێ ناسناو و هەروەها ئاتلێتیکۆش دوو ناسناوی بەدەستهێناوە.
جامی سوپەری ئیسپانیا لەوەتەی ساڵی 2022 بە شێوازێکی نوێ دەکرێت، واتە لەو کاتەوە بە بەشداری چوار یانەی پێشەوەی ریزبەندی لالیگا دەکرێت و یارییەکانیش لە وڵاتی سعوودیە دەکرێن، بڕیاریشە ئەمجارەیان سەرەتا ساڵی 2026 لە هەمان وڵات واتە سعوودیە بکرێت.

 
Fly Erbil Advertisment