ئانچێلۆتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیلی پێشکەش کردووە

کارلۆ ئانچێلۆتی
کارلۆ ئانچێلۆتی

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە بکات، لیستێکی سەرەتایی پێشکەش بە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتە کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
رۆژنامەی تی ئێن تی سپۆرتی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵیا هەڵبژاردەکەیان، لیستێکی سەرەتایی بۆ دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، پێشکەش بە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان کردووە، لەو لیستەش جارێکی دیکە ئۆسکاری 33 ساڵان و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانی تێدایە.
هەڵبژاردەی بەڕازیل رۆژانی شەش و یازدەی مانگی داهاتوو، لە بەردەوامی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، رووبەرووی هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆرد و هەروەها پاراگوای دەبێتەوە، بڕیاریشە رۆژی بیست و شەشی ئەم مانگە، ئانچێلۆتی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی سامباوە بکات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆی 14 یاری لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، خاوەنی 21 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت. لەم کێشوەرە شەش هەڵبژاردەی راستەوخۆ سەردەکەون بۆ مۆندیالی داهاتوو کە بڕیارە بە میوانداریەتی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.

 
Fly Erbil Advertisment