تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا

هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بەڕێوە دەچێت
هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بەڕێوە دەچێت

پێنجشەممە، 22-05-2025، مەتین بەرواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون کە ئافرەتێکی خەڵکی سنووری ئامێدییە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی ئازادی.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تووشبووە نوێیە خوشکی ئەو تووشبووەیە کە 10 ڕۆژ لەمەوبەرە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانی سپارد.

مەتین بەرواری ڕاشیگەیاند، ئەو نەخۆشە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە. 

ڕۆژی شەممە، 10-05-2025، تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون کە ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی بوو، لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی سپارد.

ڕۆژی 2ی ئایاری 2025 یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کرا کە ھاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵەی خەڵکی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو، پیشەی گۆشتفرۆش بوو، ئێستا تەندروستیی جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment