وەزارەتی کارەبا: ڕەشەبا چەند گەڕەکێکی هەولێری بێکارەبا کردووە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، بەهۆی ئەو ڕەشەبایەی ناوەندی شاری هەولێری گرتووەتەوە، چەند گەڕەکێک بێکارەبا بوون، بەڵام تیمەکان سەرقاڵی چاک کردنەوەی گرفتەکانن.

وەزارەتی کارەبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕوونکردنەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ڕەشەبا و نالەباریی كەشوهەواوە، تۆڕی كارەبای نیشتمانی تووشی كێشەی تەكنیكی  بووە و لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر کارەبا پچڕاوە. 

هەروەها ئاماژەیداوە، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا لە هەوڵی چارە کردنی کێشەکەدان، بۆ ئەوەی بە زووترین كات كارەبای نیشتمانی بۆ ئەو گەڕەکانە بگەڕێتەوە. 

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا لەم هەفتەیەدا لە ئامادەیی دەبن، بۆ ئەوەی لە كاتی هەر ڕووداوێکی هاوشێوە، بە پەلە بتوانن کێشە تەکنیکییەکانی چارەسەر بکەن.

 

Fly Erbil Advertisment