شاندێكی دیمه‌شق سه‌ردانی كه‌مپی هۆلی كرد و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ر و هاوپه‌یمانان كۆ بووه‌وه

شاندێکی حکوومەتی نوێی سووریا بۆ یه‌كه‌م جار، له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ردانی كه‌مپی هۆل ده‌كات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی كۆ ده‌بێته‌وه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، شێخمووس ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕایگه‌یاند "شاندێکی حکوومەتی نوێی سووریا سه‌ردانی كه‌مپی هۆلی كردووه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی كۆ بووه‌وه."
شێخمووس ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دانانی میكانیزمێك كراوه بۆ ده‌رچوونی خێزانه سوورییه‌كان له كه‌مپی هۆل.
هاوكات ئه‌مڕۆ، نوورەددین بابا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، شاندێكی حكوومه‌ته‌كه‌یان سه‌ردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان)ـی كردووه به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی هۆل.
سه‌ردانی شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی سووریا، دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 11ـی ئاداری 2025 دێت له نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ "یەکخستنی" سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، هه‌روه‌ها یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە گەرەنتیی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سوورییەکانی بۆ شار و گوندەکانیان دیاریی کردبوو.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر، هێزەکانی سووریای دیمەکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباریی تەناهیی کەمپەکەن.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە چەندین بۆنەی جیاوازدا هۆشدارییان داوە لەو مەترسییانەی لە کەمپەکانەوە سەر هەڵدەدەن بەو پێیەی منداڵانی دانیشتووی نێو کەمپەکە لەلایەن دایکییانەوە فێری توندڕەوی دەکرێن.