ئەمڕۆ 36منداڵی کوڕ و 24کچ لە هەولێر لە دایک بوون

بەشێک لە ئافرەتانی دووگیان بۆ ئەوەی کۆرپەکەیان لە بەراورێکی جوان لەدایک بێت، نەشتەرگەریی پێشخستنی لەدایکبوونی بۆ دەکەن، بەڵام ئەم دیاردەیە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەم بووەتەوە.
شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: وەک هەموو ڕۆژانی ئاسایی لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر پێشوازیی لە ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی ئافرەت کردووە، کە ژمارەی سەردانیکەران لە کاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو تاوەکوو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه له درهنگانی ئهم شهو، 272کەس بووە.
بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر گوتیشی: لە کاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو تاوەکوو ئێستا 15کوڕ و 18کچ بە ئاسایی لە دایک بوونە، کە دەکاتە 33 منداڵ.
پێشووتریش، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوتبوو،" سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن بکرێت، کە نیازیانە لە بەروارێکی جوان، لە دایکبوونی منداڵەکانیان بە نەشتەرگەریی پێش کاتی ئاسایی لەدایکبوون بخەن"
بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبووانی هەولێر باسی لەوەش کرد، لە کاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو تاوەکوو ئێستا ژمارەیەکی دیکە بە نەشتەرگەریی لەدایکبوونە ئەوانیش، 21کوڕ و شەش کچن کۆی گشتیی 27 منداڵ بە نەشتەرگەریی لە دایک بوونە.
کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی بە سروشتی و نەشتەرگەریی له دایك بوون، 60منداڵن.
زۆرێک لە ئافرەتانی دووگیان بە نەشتەرگەریی وادەی لەدایکبوونی کۆرپەلەکانیان پێش دەخەن بۆ ئەوەی لە بەروارێکی جوان کۆرپەکەیان لە دایک بێت، وەک ڕۆژێکی ئەمڕۆ یەکشەممە، 25-5-2025.