کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 27-5-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە سنوورییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت، کەشی سبەینێ چوارشەممە، 28-5-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، بەڵام لە ئێوارە و شەودا ئەگەرى خۆڵبارینێکی کەم هەیە لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان. هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی