دروستكردنهوهی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول دوو مانگی دیكه تەواو دەبێت

دروستکردنەوەی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول دەستی پێ کردووە و بڕیار وایە تاوەکوو دوو مانگی دیکە تەواو بکرێت؛ ئهو نانهواخانهیه پێشتر سهرۆك بارزانی له سهردهمی شۆڕش نانی لێ خواردووه.
هونەر کاک ئەحمەد، بەرپرسی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لەسەر پێشنیاز و ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی دەست کرا بە دروستکردنی نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول لە هەمان شوێن جارانی خۆی.
بەرپرسی ڕێكخراوی نەوەكانی ئەیلوول گوتیشی: بڕیار بوو لە ساڵی 2020، ئەم نانەواخانە دروست بکرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، كارهكانی دواخرا و لە 15ـی ئەم مانگەوە دەست کراوە بە دروستکردنی و بڕیار وایە تاوەکوو دوو مانگی دیکە تەواو بکرێت.
هونەر ئەحمەد باسی لەوە کرد، لە دیدارێکیاندا، سەرۆک بارزانی، پێی گوتوون، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول زۆر جار نانی لەو نانەواخانەیە خواردووە و خزمەتێکی زۆری پێشمەرگەی کردووە.
ئەو شوێنەی نانەواخانەی لێ دروست دەکرێت لە كۆسپێ سپییە لەسەر ڕێگەی سۆران-چۆمان نزیك گوندی پیرەسووان لە سنووری شارۆچکەی ڕواندز.
نانەواخانەی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش و لەسەر ڕاسپاردەی مەلا مستەفا بارزانی، ڕابهری شۆڕشهكه بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە نانەواخانەیەک دروست کرا و هەزاران پێشمەرگە لەو شوێنە نانیان خواردووە.