شرناخ.. تەمەنی دارێک402 ساڵە

لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان دار تووەک بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەش دەیەوێت پارێزگاری لێبکات.

 لە کلێسایەکی پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان تەمەنی دار تووەیەک بووەتە 402 ساڵ و لەلایەن وەزارەتی ژینگەی تورکیاوە وەک دارێکی مێژوویی تۆمارکراوە، قەدی دارەکە 100سانتیمەترە و بەرزییەکەی هەشت مەترە و پانییەکەشی 10 مەترە.

ئۆکتای سێزگین، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگاکە ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ئەم دار تووە وەک یەکێک لە کۆنترین دارەکانی تورکیا تۆمارکراوە و تەمەنی چوار سەدەیە، بۆیە گرنگییەکی زۆری پێدەدەین و دەمانەوێت پارێزگاری لێ بکەین.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگاکە لە هەوڵدان تاوەکوو چەند ساڵێکی دیکە بەرهەمی تووی هەبێت و لەناوچوون بپارێزن.

دارەکە کەوتووەتە نێو حەوشەی کلێسایەک و بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن و وێنەی یادگاری لەلای ئەو دارە دەچرکێنن.

ئەمە جگەلەوەی لە وەرزی هاویندا سێبەرێکی زۆری هەیە و بەرهەمی زۆری هەیە.

دار توو

داری توو درەختێکە لەڕەگەزی  درەختە گوڵدارەکان،واتە گوڵ دەرئەدەن ودواتر دەیکات بە بەر، داری توو بە گەنجی خێرا گەشەدەکات و تا 10-25 مەتر بالا دەکات،دواتر گەشەی لەسەر خۆ دەبێت.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment