سەرۆک کۆماری لوبنان گەیشتە بەغدا

یەکشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025، سەرۆک کۆماری لوبنان، جۆزێف عۆن، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە بەغدا پێشوازییان لە سەرۆکی لوبنان کردووە.

بڕیارە عەون، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی کۆ ببێتەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، لە دیدارەکاندا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ئێستای ناوچەکە دەکەن.

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment