بریندارێکی ڕووداوەکەی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر گیانی سپارد

یەکێک لەو پێنج کرێکارەکەی لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر کەوتبووە ژێرخۆڵ، گیانی سپارد.
ئیسماعیل محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، بە ئازەر فارووق، پەیامنێری کوردسان24ـی ڕاگەیاند "یەکێک لەو پێنج کرێکارەکەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 02-06-2025، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەکە، کەوتبووە ژێرخۆڵ، گیانی سپارد."
بەیانیی ئەمڕۆ، پێنج کرێکار، لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، کەوتنە ژێر خۆڵەوە. دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ هەر پێنجیان لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە ژێر خۆڵەکەدا دەرهێنران و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر کران.
ئیسماعیل محەممەد ئاماژەی بەوەش دا "کرێکارەکان لە کاتی لەحیمکردنی بۆرییەکانی پرۆژەکە، لە نزیک گوندی گاینج، لە سنووری پارێزگای هەولێر، خوڵەکە بەسەریاندا داڕماوە و کەوتوونەتە ژێرییەوە."
پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت
ڕۆژی يه‌كشه‌ممه (8ى ئه‌يلوولى 2024)، له لايه‌ن مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فرياگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێر دانرا.
پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت. پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆرتێكردنى ئاوه‌كه، به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆریی سپايڕۆڵ به‌كار دێت و 280 کیلۆمەتر بۆریی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت. ڕۆژانه 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو بە سەرجەم گه‌ڕه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌گەیەنێت.
جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.