ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر ئاگربەست لە غەززە دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بدات، تێیدا داوای "ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج و بەردەوام لە غەززە دەکات، کە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ڕێزی لێبگیرێت".

بڕیارنامەکە لە لایەن 10 ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنەکەوە پێشکەش کراوە، ئەگەر پەسەند بکرێت ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت، داوای ئازادکردنی هەموو ئەو بارمتانە دەکات، کە لە دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرا بوون.

 لە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەدا دۆخی مرۆیی غەززە بە "کارەساتبار" وەسف دەکات و هەروەها داوای دەستبەجێ و بێ مەرجی لادانی ڕێگرییەکانی بەردەم هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات.

ئیسرائیل لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 شەڕێکی بەرفراوانی لە کەرتی غەززە دەست پێ کرد، ئەمەش دوا ئەوە دێت، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەشدا هەزار و 538 هاووڵاتی ئیسرائیلی و بیانی کوژران کە 286 ئەفسەر و سەرباز و 764 کەسی مەدەنی بوون و 248 کەسیش بە بارمتە گیران.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment