لە سبەینێوە تا کۆتایی ڕۆژانی جەژن، بەنزینی زیاتر بە بەنزیخانەکانی هەولێر دەدرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر دەڵێت: لە هەولێر و دەورووبەری ڕۆژانە زیاتر لە 850 هەزار لیتر بە بەنزینخانەکان دەدرێت ئەو بڕەش بۆ ڕۆژانی جەژن زیاد دەکەین.

جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، بە کوردستان24ـی گوت: لە هەولێر و دەورووبەری ڕۆژانە زیاتر لە 850 هەزار لیتر بە بەنزینخانەکان دەدرێت، بەڵام لە ڕۆژانی جەژندا ئەو بڕە بەنزینە زیاد دەکەین بۆ ملیۆنێک و 100هەزار لیتر. ئەمەش بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژندا قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان دروست نەبێت و بەبێ کێشە بەنزین دابەش بکرێت.

باس لەوەش دەکات، ئەم مانگە بڕی بەنزینی 750 دیناری، بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە 850 هەزار لیتر و ئێستا بە شێوەیەکی گشتیی کوالێتیی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەولێر زۆر باشە.

جەنگی مەجید، ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژانە لە هەولێر پێویستیمان بە ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر بەنزینە. 

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment