ماڵپه‌ڕێك: ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆ دژی پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه به‌كار ده‌هێنێت

بڕیار وایه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بدات بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه؛ هاوكات ده‌گوترێت، ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه کە پرۆژەکە ڤیتۆ دەکات.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ، چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بدات بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
پڕۆژه‌كه داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ و بێمه‌رجی پێشوه‌خته و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌كات بۆ غه‌ززه به‌تایبه‌ت به‌هۆی نه‌بوون و كه‌می خۆراكی پێویست له كه‌رته‌كه.
هاوكات پێگه‌ی (ئه‌كسیۆس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ڤیتۆ له به‌رانبه‌ر پرۆژه‌كه به‌كار ده‌هێنێت.
پرۆژه‌كه له لایه‌ن ده ئه‌ندامه ناههمیشهییهكهی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی "ئیستۆنیا، هیند، ئێرله‌ندا، كینیا، مه‌كسیك، نه‌یجه‌ر، نه‌رویج، سانت فنسنت و دوورگه‌ی گرینادین، تونس، ڤێتنام) پێشكه‌ش كراوه.